لە وەرزی گەرمادا، گرنگە جل و بەرگ و كەرەستەكان لەگەڵ ئەو كەشەدا بگونجێن، ئەگینا زیان لە جوانیت و جەستەت دەدەیت، پێڵاوەكانیش جوانترین مۆدی ئەو وەرزەن، بەهۆی پۆشینی جلی كورت و تەسكەوە بەشێكی زۆری پێڵاوەكان بەدەردەكەون، لێرەدا ئاماژە بە (5) جۆرە پێڵاوی شیاو بۆ كەشی گەرما دەكەین كە بریتیین لە: سەندەڵ، یەكێكە لە كراوەترین و نەرمترین پێڵاو بۆ كەشی گەرما، جگە لەوەی لەپێكردنی ئاسانە، هەروەها پێیەكانت هەردەم فێنك دەبن و تووشی گرفت نابنەوە، دەتوانی لەگەڵ تەنووری كورت و پانتۆڵ لە پێی بكەیت، جۆری دووەم پێڵاوی پاژنە بەرزی شێوە پشیلە، مۆدێكی دیكەیە بۆ ئاهەنگ و بۆنەكان لەگەڵ كراسی كوردی و جلی دیكەدا لەپێ دەكرێت،جۆری سێیەم پێڵاوی وەرزشییە، كە دەتوانی لەگەڵ پانتۆڵی كورت و تەنووری درێژ لە پێ بكەیت، پێڵاوی شەبشەبی شێوە پەنجە، خۆی لە جۆری چوارەم دەدۆزێتەوە، كە باریكە و سەری پەنجەكانت بە دیار دەكەون، شێوەیان داخراو نییە، بەڵام زۆربەی بەشی پێ دادەپۆشێت، هەم فێنكە هەم ئەزیەتی پێیەكانت نادات، جۆری پێنجەم، پێڵاوی لاستیك و پێستە، بۆ شوێنی فەرمی و دەوام و زانكۆ لە پێی دەكرێن.