دیاری و خەڵات، هێمای بەرزترین پاكی و وەفا و خۆشەویستین، ئەو دوو بابەتە جوانە لە رۆژانی ئاساییدا گۆڕینەوەیان لە نێوان تاكەكاندا هێندە مانا بەخشە و خۆشی دەبەخشێ، ئەی ئەگەر لە رۆژانی جەژن و دوای جەژن، یان بۆنە و یادەكاندا بگۆڕدرێتەوە، مانایەكی دیكەی دەبێت، یان ئەگەر وەك جەژنانەیەك پێشكەش بە كەسێكی بكەیت، ئەوا لەلای ئەو كەسە دەبێتە دوو جەژن، تۆش لەو ماوەیە هەڵمەتێك بكە و كەسە خۆشەویستەكانت بەسەربكەرەوە، ئەو بەسەركردنەوەیەش با بە دیاری و خەڵاتەوە بێت، تا زیاتر دڵیان خۆش بكە، دیاری ئەگەر بچووكیش بێت، نرخی خۆیی هەیە، سەرەتا لە ئەندامانی خێزانەكەتەەو دەست پێ بكە، بۆ هەر یەكێكیان دیارییەكی بچووك، یان گەورە ئامادە بكە، وابكە كەسیش پێینەزانێت تا بەرە بەیانی رۆژنی جەژن دیارییەكان پێشكەش دەكەیت، هەوڵبدە بزانیت هەر یەكە چی دەوێت و چی بە دڵە بۆی فەراهام بكە، دواتر لە دوای هاوڕێی و خزم و كەسەكان بگەڕێ، بە مەرجێك شایانی دیاری و سوپاسگوزاری بن، بۆ ئەوانیش بەپێی تەمەن و كەسایەتی ئێكسسوار و خشڵەكان بۆ كچەكان، كاتژمێر و بەرگی مۆبایل بۆ كوڕەكان، هەروەها جەژنانەش ئامادە بكە كە شیرینی و دیاری بچووك بن، لە رۆژانی دوای جەژنیشدا پێشكەشی خۆشەویستانی بكە.