له فه‌ره‌نسا كه‌ڵه‌شێرێك له‌سه‌ر زوو خوێندن دادگایی ده‌كرێت
June 8, 2019
رەنگا و ڕەنگ
کەیسەکە لە دادگای سەینت پیەرە لە فەرەنسایە و ھیشتا یەکلا نەبووەتەوە.
خاوەنی کەڵەشێرەکەش دەڵێ: کەڵەشێر کاری خوێندنە و ھیچ کێشەیەکمان نیە و دراوسێکانم کردوویانەتە کێشە و ھەڵایان ناوەتەوە.
دادگا بڕیاریدا دادگاییەکە بۆ ھەفتەی داھاتوو دوابخات بۆ ئەوەی کێشەکەیان لە نێوان خۆیاندا چارەسەر بکەن و کەس سزانەدرێت.
خاوه‌نی كه‌ڵه‌شێره‌كه‌ش رایگه‌یاندووه، بۆ دانیشتنی داھاتوو کەڵەشێرەکەشی لەگەڵ خۆی دەھێنێتە ناو دادگا
سەرۆکی شارەوانی سەینت پیەر ئەو شوێنەی دادگاییەکەی تێدا بەڕێوە دەچێت گوتی: نیگه‌رانی ئه‌وه‌ین، خاوه‌نی كه‌ڵه‌شێره‌كه، کەیسەکە بدۆڕێنێت و ئیتر ئەو کولتورە جوانە و ئەو سیمبولەی فەرەنسا، داھاتووی بکەوێتە مەترسییەوە.
K24 – هه‌ولێر:
