بەشێكی زۆری ئافرەتان رۆژانەی ژیانیان بە گەڕان و كاركردن بەسەر دەبەن، تۆش ئەگەر پێڵاوەكانت پاژنە بەرزبێت، جگە لەوەی بێزارت دەكات، هەروەها ناتەندرووستە بۆ لەشساغیت، بۆیە دەتوانیت پێڵاوی وەرزشی و نەرم و بێ پاژنە لە پێ بكەیت تا هەستان و جووڵانت ئارام و بێ كێشە بێـت، بۆ ئەوانەش حەز بە پێڵاوی پاژنەبەرز دەكەن، پێڵاوی وەرزشی بە پاژنە بەرزیش هەیە، لەپێ كردنی پێڵاوی وەرزشی بۆ كاتی تەنگانەش گونجاوە، وەك راكردن بە دوای شتێكدا، دیزاینەرەكانیش بۆ وەرزی داهاتووی جلوبەرگ گرنگییان بە كراسی درێژ و عەزییە داوە، كە مۆدی سەرەكی دەبن و پانتۆڵە جینزەكان باویان نامێنێت، پسپۆڕانیش مۆدی كراسی درێژ و عەزیەیان لەگەڵ پێڵاوی وەرزشی گونجاندووە كە بەیەكەوە وەك مۆدێكی شیك و سەرنجڕاكیش دەردەكەون، سەبارەت بە رەنگەكانیش، پێڵاوی وەرزشی رەش و سپی بۆ كاتی دەوام و زانكۆ، رەنگەكانی دیكەش بۆ كاتی دەرچوون و گەشت چونكە لەپێكردنی خۆش و فراوانە، پێستی پێیەكان ئەزیەت نادات و بۆ رۆییشتنت خۆشترە.