ئوتۆمبێل بۆ تانك

ئوتۆمبێل بۆ تانك
گۆڕانكاری لە پێكهاتەی سرووشتی و ئاسایی كەرەستە و كەلوپەلەكان دەبنە حاڵەتێكی دەگمەن، هەروەها دیمەنێكی سەرنجڕاكێش دەبەخشن، وەك گۆڕینی ئەو ئۆتۆمبێلە بۆ تانك، بێگومان بیرۆكەیەكی سەیرە، چونكە دیاردەیەكی تازە دروست دەكات، گرووپێك بە ناوی (میكانیكا) كە هەمیشە لە دروستكردنی ئوتۆمبێلە سەیرەكان ناوەستن، دواجار ئوتومبێلێكی جۆری (بەنتلی كۆنتینیتاڵ)ی جیتیان گۆڕیوە بۆ تانكێك، كە بە تانكی ئەڵترا ناسراوە، بە بزوێنەرێكی (12) پستۆن و بەهێزی (600) ئەسپ، شێوەی دەرەوەی وەك تانك وایە، كەچی لە بنەڕەتدا ئوتۆمبێلێكی سادەیە. ئوتۆمبێلەكە ئێستا كاردەكات و دەتوانێت بەسەر هەموو بەرزایی و كێو و نشێوێكدا سەر بكەوێت و بچێتە خوارەوە.
Top