بەهۆی رۆژووگرتنەوە زۆربەی بەشەكانی جەستە تووشی وشك بوون و كەم ئاوی و كەمیی هۆرمۆنەكان دەبن، چونكە ماوەیەكی زۆر نە خواردن دەخۆیت و نە ئاویش دەخۆیتەوە، ئەوەش دەبێتە هۆی كاریگەریی دروستكردن لەسەر وشكبوونی پێست بە گشتی و رووخسارت بە تایبەتی، چەند رێنماییەك هەن كە وادەكەن پێستی رۆژووەوانان لە وشك بوون بە دوور بێت: واچاكە لە دوای بەربانگ، زیاتر لە دوو لیتر ئاو بخۆیتەوە، چونكە ئاو دەچێتە نێو خانەی هەموو ئەندامانی لەش، هەروەها شەربەتی لیمۆ و مێووژ نۆش بكە، چونكە ئەوانە كاریگەریی ئەرێنییان لەسەر جەستە هەیە، تا دەتوانی لە پارشێودا چای كەم بخۆرەوە، زیاتر هەوڵبدە سەوزە ومیوە نۆش بخۆبت. لە كاتی خۆشووشتندا چ شەو بێت، یان رۆژ، سابوون و شامپۆ بەكارمەهێنە، چونكە لەو كاتە پێست وشكە و بەركەوتنی بە ماددە كیمیاوییەكانی نێو سابوون و شامپۆكان پێستت زیاتر وشك دەكات، چاكترە لۆشن و جەلیی حەمام لە جیاتی سابوون و شامپۆ بەكاربهێنیت، دەتوانی رۆژانە جەستەت بە رۆنی سرووشتی و بۆندار تەڕ بكەیت، تا پێستت لە وشك بوون بپارێزیت، شەوانەش بەر لە نووستن، یان لە دوای نووستنی پارشێودا، كرێمی تەڕكردن لە رووخسار و دەستەكانت بدە.