رەنگی زەرد لە بواری جوانكاریدا، بە یەكێك لە رەنگە سەرنجڕاكێشەكان دادەنرێت، چ بۆ جلوبەرگ تەرخان بكرێت، یان ئێكسسوار و كەرەستەكانی لەسەر هەڵبژێدرێت، پسپۆڕانی جلوبەرگ و كەرەستەكان ئەو رەنگەیان بۆ جانتای دەست هەڵبژاردووە، كە سەرەتا لەلایەن نمایشكاری جوانكاری (ئایشەنوور یلدز)ی توركییەوە هەڵبژێردرا، كە هەمیشە جانتاكانی دەستی لە رەنگی زەردی تۆخن. نمرەكانی رەنگی زەرد زۆرن لەوانە: زەردی مۆزی و لیمۆ و مەیلەو پرتەقاڵی و زەردی تۆخ، (ئایشەنوور) جانتای زەرد لەگەڵ پانتۆڵی سپی و كراسی درێژ، یان جینزی كراوە هەڵدەبژێرێت، ئاساییە كە جانتای درێژ، بچووك، یان گەورە بێت، چونكە هەردووانیان مۆدێكی شایستە دەبەخشنە جلەكان، هەروەها لەگەڵ كراسی درێژ عەزی سپی، یان بەدی سەوز بپۆشرێت. لەلایەكی دیكەوە ماركەی (سان لۆران)، لە بەرهەمە تازەكانی جانتادا، تیشكی خستە سەر نمرەكانی رەنگی زەرد، تا ببێتە مۆدی داهاتووی جانتا لە كەشی گەرما و وەرزی هاویندا.