وەرزی گەرما بەڕێوەیە، پلەكانی شێ بەرز و نزمییان پێوە دیارە، گۆڕانكاریی كەش و هەوا لە بەرژەوەندیی قژی ئافرەتاندا نییە، بە تایبەت كەشی گەرما، كە پێویستە لە كەشی گەرمادا قژ ببەسترێت، تا تیشكی هەتاو لە پێستەسەر و رەگی مووەكان نەدات، بۆیە تۆش بۆ بەستنی قژ پێویستت بە تەوقەی قژ بەستن دەبێـت، هەر جۆرە ئارایشتێكیش پێویستی بە جۆرە تەوقەیەكی تایبەت هەیە، لێرەوە ئاشنای ئارایشت و جۆری تەوقەكان بە: سەرەتا بە قژی بەستراو دەست پێ دەكەین، لەگەڵ قژی بەستراودا پێویستت بە تەوقەی جۆری پلاستیك و نایلۆن و شووشە دەبێت، كە لە نێو چەوانەوە تا ناوەڕاستی پشتە سەر بەشێكی زۆری قژ دەگرێت، ئەو جۆرە تەوقەیە بۆ كاتی گەشت و دەرچوون شیاوە، جۆری دووەم كە تەوقەی جوانكارییە، لە شێوەی قوماشە، چ لە حەریر بێت، یان لە پەموو، كە لە شێوەی بەستن وگرێ لەبەشی سەرەوەی كەللەسەر دەدرێت، چەندین رەنگی جۆراوجۆری هەن، دیارترینیان رەنگەكانی سوور و پەمەیی و نارنجی-ن كە بۆ كاتی زانكۆ و سەردان گونجاون، جۆری سێیەم بریتیین لە تەوقەی كریستاڵ و شووشە و بەردین، كە لە كێشدا سووكن و قژ جوانتر و سەرنجڕاكێشتر دەكەن.