بێ ماكیاژیش هەر شاجوان بە

بێ ماكیاژیش  هەر شاجوان بە
لە مانگی رەمەزاندا رەنگە ئاسایی نەبێت هەموو كات ماكیاژ بكەیت، یان ئەوەندە دەرفەتی ماكیاژكردنت نەبێـت، تەنانەت ناكرێت بەردەوام ماكیاژ بە روخسارتەوە دیاربێت، وەك چۆن تەواوی جەستە لەو مانگەدا پشوویەك وەردەگرێت، وابكە روخساریشت پشوو بدات، واتە تا دەتوانی ماكیاژ مەكە، یان رێژەیەكی كەم ماكیاژ بكە، ئەوكات دەتوانی بە بێ ماكیاژیش وەك شاجوانێك دەربكەویت، بۆئەم مەبەستەش ئەم هەنگاوانەی خوارەوە پەیڕەو بكە: بەرەبەیان روخسارت جوان بشۆ، هەروەها مەساجێك بۆ تەواوی ماسوولكەكانی روخسارت بكە، ئەگەر كاتت هەبوو دەتوانی ماسكێك بكەیت و لە روخسارتی بدەیت، لێوانت بە فڵچەیەكی پاكی ماكیاژ پاك بكەوە و پێیدا بخشێنە، تا دەمارەكانی لێوانت خوێنیان بۆ بچێت و گەشتر دەربكەون، دەتوانی (سیرۆم)ی دەوڵەمەند بە ڤیتامین سی بەكاربهێنێت، سیرۆم شەوانە بەر لە نووستن لە روخسارت بدە، هێندە مەچۆرە بەر هەتاو، ئەگەر وایخواست لەبەر هەتاو بیت، كڵاوێك لەسەر بكە، هەروەها كرێمی دژەخۆریش بەكاربهێنە، برۆكانت بە دەست شانە بكە، تا گەش و دیار بن، ئەگەر مووی زیادەشی هەبوو، دەتوانیت رێكیان بكەیت.
Top