زۆر كەرەستە هەن كە كارەكانت ئاسان دەكەن، هەندێكیان وەك كەرەستەی سەرەكی دادەنرێن و پێویستە هەمووانت هەبێت، چونكە لە رۆژانی رەمەزاندا كاتێكی زۆرت نابێت تا هەموو كارەكانت بە دەست ئەنجام بدەیت، بۆیە ئامێر و كەرەستەكان یارمەتیدەرت دەبن، كە بریتین لە: خەڵاتە، زۆر گرنگە ئەو كەرەستەیەت هەبێت تا كاتێكی زۆرت بۆ بگەڕێنێتەوە، تەنانەت ئەگەر خەڵاتەی كارەبایی، یان دەستییش بێت بەسوود دەبێت بۆت. ئۆڤن، كاری سووركردنەوە و برژاندنت بۆ ئاسان دەكات و خواردن باش سوور دەكاتەوە. ئامێری وردكردن، تا زیاتر دەستت ماندوو نەبێت و كاتێكی زۆریش بەهەدەر نەدەیت، با ئەو كەرەستەیەت لە ماڵدا هەبێت، چونكە بەسوودە بۆ وردكردن و چێكردنی گۆشت و كەرەستەی دیكە. گسگی كارەبایی، گرنگترین و بەسوودترین ئامێرە بە كاتێكی كەم ماڵەكەت پاك دەكاتەوە و ماندووبوونیشت كەم دەكاتەوە. قاپشۆر، هەوڵبدە ئامێری قاپشۆرت هەبێت، چونكە ماوەیەكی زۆرت پێویستە تا قاپوقاچاغە زۆرەكانی ئێوارانی بەربانگ بشۆریت.