ناوازەترین هۆتـێلەكانی جیهان

ناوازەترین هۆتـێلەكانی جیهان
راپۆرتێكی پێگەی (ناشیۆنال جوگرافیك) سەیرترین و سەرنجڕاكێشترین هوتێلەكانی لە جیهاندا دەستنیشان كردووە و بە یەكێك لە كارە ناوازەكانی بواری ئەندازەیی و بیرۆكە سەرنجڕاكێشەكانی داناوە، ئەو هۆتێلانەش بریتیین لە: هۆتێلی (جۆگارسكار) لە وڵاتی سوید كە لە سەهۆڵ و بەستەڵەك دروست كراوە، لە چەند ژوورێكی بچووك پێكهاتووە و لە ساردترین شوێنی گۆی زەوی و لەژێر زەوی دروست كراوە، هەورەها هۆتێلی (بالاسیۆ دیل ساڵ) دەكەوێتە وڵاتی پۆلیڤیا، ئەم هۆتێلە لەسەر ئاو دروست كراوە، وەك گەڕانەوەیەك بۆ ژیانی سەرەتایی كە چۆن مرۆڤ لەسەر كەشتیدا ژیاوە. هۆتێلی (كاكسلاتانین) لە وڵاتی فینلەندا كە لەنێو كێلگەی پەلەوەردا دروست كراوە. چیای ئەفسوناویی (ماجیك رۆك) ئەویش یەكێكە لە زنجیرە هۆتێلەكانی وڵاتی چیللی و بریتییە لە زنجیرە چیایەكی تەواو، كراوەتە هۆتێل و لە بەرزترین پێگەدا دەتوانی سەیری خوارەوە بكەیت و تەنانەت بۆت هەیە راوی گیانداران و ماسیشی تیایدا بكەیت. سەیرترینیان بەناوی (كۆستا ڤێردی)ە، كە لە فڕۆكەیەك پێكهاتووە و دەكەوێتە وڵاتی (كۆستاریكا)، فڕۆكەكە لەجۆری (727)ـە و ساڵی (1965) دروستكراوە، بەڵام دوای لە كاركەوتنی ئێستا كراوەتە هۆتێلێكی سەرنجڕاكێش.
Top