لە رۆژانی مانگی رەمەزاندا بەهۆی گەرما و كەمیی ماوە و بێتاقەتییەوە هێندە كاتت بۆ بازاڕكردن و دەرچوون نابێت، كەوایە دەتوانی بازاڕكردن و دەرچوونەكانت بۆ شەوانەی رەمەزان دابنێت، هەروەها بە رۆژ كە برسیتە و دڵت بۆ هەموو شتێك دەچێت، ئەگەر بچیتە بازاڕكردن، رەنگە چەندین كەرەستەی زیاد بكڕیت كە دواتر سوودیان لێی نەبینینت، بۆیە لە شەودا كە كەشێكی فێنك و خۆشە، دەكرێ ئەندامانی ماڵەوەشت لەگەڵدا بێت، كاتێك چوویتە ماركێت و بازاڕەكان سەرەتا لەسەر كاغزێك كەرەستە پێویستەكان بنووسە، نەوەك لەوێ ماوەیەكی زۆر بگەڕێت و چەندین كەرەستەش لە بیر بكەیت، بۆیە واچاكە بیاننووسیتەوە و لەوێ ئەگەر كەرەستەیەكت بەرچاو كەوت، بیخەیتە لیستی كەرەستە پێویستەكان، هەوڵبدە بازاڕكردنت لە ناوەڕاستی رۆژانی هەفتەدا بێت، واتە (سێشەممە، یان چوارشەممە)، هەوڵبدە بۆ بازاڕكردن كەمترین كەسی خێزانەكەت لەگەڵدا بێت، چونكە لەو كاتە هەریەكە بۆ شوێنێك دەڕوات و داوای شتێك دەكات، ئەگەر وا بێت، شپرزە دەبیت و زۆربەی كەرەستەكانت بیر دەچیت، لە نێو مۆڵ و بازاڕەكاندا كەرەستەكانی پێشەوە هەڵبگرە، چونكە ئەوانەی پێشەوە تازەن، هەروەها بە وردی سەیری رەفەكان بكە و دوای كڕینی هەموو كەرەستەكانت پێداچوونەوە بە لیستی پێداویستییەكاندا بكەرەوە نەوەك شتێكت بیر چووبێت.