بە دووری (16) كیلۆمەتر لە رۆژئاوای وڵاتی ئیستوانیان، كاتێك دەگەیتە كەنداوی (كینۆ)، هیچ پیاوێكت بەرچاو ناكەوێت، تەنانەت بۆت نییە سەردانی ئەو كەنداوە بكەیت، ئەو كەنداوە تەنیا بۆ ئافرەتانە و لە داهاتوودا دوور لە پیاوان دەبێتە دەوڵەت و وڵاتی ئافرەتان، ئەو ناوچەیە بۆ ماوەیەكی زۆر چۆڵ كرابوو، ئێستا نزیكەی (400) ئافرەت سەرپەرشتی و دەسەڵاتداریی ئەو شوێنەیان وەرگرتووە، خاوەنی ئەو بیرۆكەیە كەسێكە بەناوی (مار ماتاس)، زۆربەی پیاوانی ئەو وڵاتە خەریكی راوی ماسی و گیاندارەكانی نێو دەریان، هەیانە بە مانگ ناگەڕێتەوە ماڵەوە، ئافرەتەكانیشیان بۆ ئەوەی كاتێكی خۆش بەسەر ببەن، روویان لەو كەنداوە كردووە، چەندین خانوو و شوێنی گەشتیارییان دروست كردووە، تا ببێتە ناوچەیەكی گەشتیاری بۆ خەڵكی ناوچەكە و گەشتیارانی بیانی، ئەوەی لەو كەنداوە روودەدات، بریتییە لە نمایش و سەما و گۆرانیگوتن و خواردن دروستكردن، كە هەموو ئەوانەش تەنیا لەلایەن ئافرەتانەوە سەرپەرشتی دەكرێت.