تەمەنی سەدەیەكە دڵیشی وەك گەنجێكە

تەمەنی سەدەیەكە  دڵیشی وەك گەنجێكە
ئەوانەی دەچنە ناو تەمەنەوە هەمیشە بیر لە مردن و كۆتایی ژیانیان دەكەنەوە، بە پێچەوانەوە ئەو ئافرەتە ئیتاڵییە كە ناوی (ماجدلینا ساتا)یە، دانیشتووی كەنداوی (سردینیا)یە لە وڵاتی ئیتاڵیا، لەدایكبووی ساڵی (1919)یە، ئێستا تەمەنی (100) ساڵە و دڵی وەك گەنجێك كار دەكات، وەك خۆی دەڵێت: «خەڵكی ناوچەكەم بە گشتی تەمەندرێژن، ئەوەش بە هۆی كەشوهەوای ناوچەكەمانە، هەروەها زیاتر گرنگی بە خۆراكی سرووشتی دەدەین، لەگەڵ ئەوەی خۆمان لە خواردنەوە و جگەرە بە دوور دەگرین، ئێستا وا هەست دەكەم لە پەنجاكانی تەمەنمدا دەژیم و بەهیواشم بگەم بە (120) ساڵ، ئەوكاتە ژیان بەجێبهێڵم.
Top