فیستیڤاڵی هەفتانەی خواردن لـە كوردستان

فیستیڤاڵی هەفتانەی خواردن لـە كوردستان
ســـااڵنە لـــە هەمـــوو جیهـــان چەندیـــن فیســـتیڤاڵی
جۆراوجـــۆر ئەنجـــام دەدرێـــت، لـــە كوردســـتانیش دەیـــان
فیســـتیڤاڵی هەمـــە چەشـــن لـــە نـــەورۆز و یادەكانـــی
ئـــاداردا ســـاز دەكرێـــت، دواترینیشـــیان فیســـتیڤاڵی
خـــواردن بـــوو، ئـــەو فیســـتیڤاڵە بـــۆ هەفتەیـــەك بـــەردەوام
بـوو، جگـە لـەوەی بەرهەمەكانـی خـواردن نمایـش دەكـران،
هەروەهـا پسـپۆڕان و شـارەزایانی بـواری خـۆراك لـە پانێڵـی
تایبــەت لــە نێــو فیســتیڤاڵەكە بــە رێنمایــی و زانیاریــدان
بـە خەڵـك لـە بـارەی چۆنێتـی هەڵگرتـن و گرنگیـدان بـە
خۆراكــی تەندروســت و بەســوود، خەڵكیــان بــە رێگەكانــی
سـوودوەرگرتن لـە خورادەمەنیـی تەندروسـت ئاشـنا دەكـرد.
)خۆگـــر چەتـــۆ(، رێكخـــەری فیســـتیڤاڵەكە لـــە
رێكخـــراوی )ئاڤـــی( كـــە تایبەتـــە بـــە گەشـــەپێدانی
تەندروســـتی، دەربـــارەی فیســـتیڤاڵەكە گوتـــی:
»ئامانجمـان لـەو فیسـتیڤاڵە نیشـاندانی خواردنـی میللـی
و ناوچەكەیـە، تـا خەڵكـی كوردسـتان و گەشـتیاران زیاتـر
ئاشــنای خواردنــی كــوردی و كــوردەواری ببــن، فیســتیڤاڵی
ئەمسـاڵ وەك دەسـتپێك دەبێـت، سـەرەتا )57 )شـوێن تەرخـان
كـــران، دواتـــر زانیمـــان كـــە فیســـتیڤاڵەكە شـــوێنێكی زۆری
داگیـــر دەكـــرد، بۆیـــە كردمـــان بـــە بـــەش بـــەش و رۆژانـــە
نزیكـــەی )15 تـــا 20 )چێشـــتخانە خواردنەكانیـــان نمایـــش
دەكــرد، پالنیشــمان بــۆ ســاڵی داهاتــوو ئەوەیــە فیســتیڤاڵەكە
لـــە دەوروبـــەری قـــەاڵت بكرێـــت. فیســـتیڤاڵی هەفتانـــەی
خـــواردن بریتییـــە لـــە دوو بـــەش، یەكەمیـــان نمایشـــكردنی
خـــواردن، دوومیـــش ســـازكردنی پانێلـــە، هەروەهـــا ئاهەنگـــی
جۆراوجـــۆر بـــە بەشـــداری و ئامادەبوونـــی هونەرمەندانـــی
كـــورد بەڕێوەدەچـــن، لـــە پانێلەكانیشـــدا چەندیـــن پســـپۆڕی
خـــۆراك ئامـــادە دەبـــن، كـــە تیایـــدا بـــاس لـــەوە دەكرێـــت كـــە
خــۆراك و چۆنێتــی نۆشــكردنی و رێــژەی خــواردن، یــان بــە
چ جــۆرە شــێوازێك خۆراكــەكان ئامــادە بكرێــن و بخوردرێــن.
هـــەر لـــە فیســـتیڤاڵەكەدا چێشـــخانەكان بـــڕە خواردنێـــك بـــۆ
تاقیكردنـەوە پێشـكەش بـە خەڵـك دەكـەن، ئـەوەی پێـی خـۆش بوبێـت داوای زیاتـر دەكات، نرخـی خواردنەكانیـش لـە )30
%( داشـــكانی بـــۆ كـــراوە.«
فیســـتیڤاڵەكە قەرەباڵغییەكـــی زۆری بەخـــۆوە بینـــی،
ئـــەوەی داواكاری زۆر لەســـەر بـــوو، خواردنـــی كـــوردەواری
و )پینـــك بورگـــر( بـــوو، بورگـــر ئەگەرچـــی خواردنێكـــی
بیانییـــە، بـــەاڵم ئـــەو خواردنـــە رەنگـــی پەمەییـــە و لـــە
كوردســـتان دروســـت دەكرێـــت. )بێســـتوون موزەفـــەری( وەك
یەكێـك لـە خـاوەن كارەكانـی ئـەو فیسـتیڤاڵە و ئامـادەكاری
پینـك بورگـر گوتـی: »بۆیـەی ئـەو جـۆرە بورگرەمـان لـە
دەرەوە هێنـــاوە، چونكـــە رەنگـــی پەمەییـــە و لـــە گۆشـــتی
خۆماڵیـــش دروســـت دەكرێـــت، ســـەبارەت بـــە نرخیـــش
داشــكانمان كــردووە كــە جیــاوازە لــە نرخــی راســتەقینە.«
هـــەر لـــە فیســـتیڤاڵەكەدا جەماوەرێكـــی زۆر خواســـتی
چاخواردنەوەیــان هەبــوو، هەریەكــە لــە )نەریمــان و عەزیــز
چایچـی( بـە كتـری )چـا و نسـكافە(یان ئامـادە دەكـرد و
پێڕانەدەگەیشــتن بــە خەڵكــی بــدەن.
Top