خشڵ و ئێكســـــسواری رۆژانە

خشڵ و ئێكســـــسواری رۆژانە
خشڵ و ئێكسسوارەكان، بۆ هەموو شوێنێك پێویست و كاریگەرن، واچاكە بەردەوام چەند جۆرە خشڵ و ئێكسسوارێك لە مل و دەستت هەبن، ئەوە جگە لەوەی گوزارشت لە جوانیت دەكات، هەروەها مانای گرنگیدان و هەستێكی بەرز پێشكەش دەكات، ئەو كەرەستە و خشڵانەی كە رۆژانە دەتوانیت بەكاریان بهێنیت بریتین لە: یەكەم، ملوانكەی شێوە و رەنگ زێڕین، ئەو جۆرە ملوانكانە بە پێویست دەزانرێن و دەتوانیت رۆژانە لە ملتدا بێت، بۆ ماڵ و دەرەوە و لەگەڵ هەموو جۆرە جلوبەرگێك گونجاوە. دووەم، بازنی باریك و تەنك كە نموونەی جوانیی ئێكسسوارەكانن، بۆ هەموو كات و شوێنێك گونجاون، تەنانەت لەگەڵ دەستی باریك و پڕیش شیكن. سێیەم، گوارەی بازنەیی، یەكێكە لەو خشڵانەی كە لەگەڵ كەشی دەرچوون و ماڵ و دانیشتن گونجاوە، دەكرێت جووتێك گوارەی بازنەیی تەواو، یان شێوەی هێلكەیی لە گوێچكەكانتدا بێت، ئەو كاتە بێگومان بە لە جوانیی روخسارت. چوارەم، ئەڵقە و ئەنگوستیلەی شێوە بەردین، ئەو بەردانە جوانترین دیمەن دەبەخشن، بەتایبەت كاتێك رووناكییان بەردەكەوێت، بۆیە با هەمیشە ئەڵقە و ئەنگوستیلەی بەردینت لە پەنجە بێت.
Top