هەنگاو و ئامادەكارییەكان بۆ مانگی رەمەزان

هەنگاو و ئامادەكارییەكان بۆ مانگی رەمەزان
لە مانگی رەمەزانی پیرۆز
نزیك دەبینەوە و لەو مانگەدا پێویستە
جگە لە راگرتنی پاكوخاوێنی و دابینكردنی
خواردەمەنیی تایبەت، گۆڕانكاری لە دیكۆری ماڵیش بكەین
و هەندێك كەرەستە و كەلوپەل دابین بكەین كە گوزارشت لە مانگی رەمەزانی
پیرۆز بكات. لێرەوە چەند رێنماییەك دەربارەی ئامادەكاری بۆ مانگی رەمەزان
دەخەینەڕوو:
سەرەتا بە هەنگاوی پاككردنەوە دەستپێبكە، وەك دەستپێكێك كە گوزارشت لە هاتنی میوان
و مانگێكی پیرۆز بكات، كەرەستەی تایبەت كە مانای مانگی رەمەزان دەدات، وەك فانۆسی
رەنگاوڕەنگ و ریزە گلۆپ، یان نووسینی تایبەت بەو مانگە لە ماڵەكەت دابنێ، كەرەستەكانی
دیكەی وەك بەرماڵ و رایەخی نەخشدار بە نەخشی ئایینی لە شوێنی بەرچاو دابنێ، كەرەستەی
خۆراكیی پێویست لە كاتی خۆی دابین بكە تا پەكت نەكەوێت، هەوڵبدە شیرینی و كێك هەردەم
لە ماڵەكەت هەبێت، واچاكە كولیچە و لوقم و پاقالوە كە تێكناچن، بڕێكی زۆریان دابین
بكەیت و لە ناو ئامێری ساردكەرەوە هەبن. لە شەوی یەكەمی ئەو مانگە، هەمووان كۆ
بكەوە و بەیەكەوە نزای خێر و خۆشی بۆ ئەو مانگە بكەن، بە هەمووانیش بڵێ كە كەی
كاتی پارشێو و خوانی ئێوارەیە، هەوڵبدە هەمیشە شەربەت و خواردنەوەكان لە ماڵدا
هەبن، واچاكە لەسەر سەالجەكەی ماڵەكەت ئاگادارییەك بنووسیت كە مانگی
رەمەزانە بە هەڵە شت مەخۆن! گۆڕانكاری لە جلوبەرگت بكە، هەروەها
ئەو جالنە بپۆشە كە گوزارشت لە ئایین و پۆشتەیی دەكات.
Top