كاتێك منداڵێكی جوان دەبینین، بەهۆی ئەوەی شێوەی روخساری زۆر ناسكە بە بووكەشووشە ناوی دەبەین، كە بەمەش دەبێتە جێگای سەرنج لە بەرچاوی خەڵك، لە زۆربەی وڵاتانی جیهان چەندین كچ هەن كە شێوەیەیان وەك بووكەشووشە وایە، لەوانەش (ئەنجلیكا كینۆڤا، كیلسۆ سانتبیانس، ڤالیری لوكیانۆڤا، پێخی فوكس، بلۆند بینێت، جەستن جیدلكا) بەڵام دیارترینیان (ئەناستازیا)ی تەمەن (17) ساڵە، كە بە تەواوی شێوەی وەك بووكەشووشە وایە، ئەگەر ئەو كچە لە دوورەوە بوەستێ كەس نازانێ مرۆڤە، یان بووكە شووشەیە، ئەویش بەهۆی ئەوەی شێوەی روخساری زۆر لە بووكەشووشە دەچێت، چاوێكی گەورە و دەمێكی بچووكی هەیە، زۆر جار خەڵك لە بەرامبەر ئەو كچە بە هەڵەدا دەچن و وادەزانین بووكەشووشەیە.