هەردوو دەستی نییە و هاوسەرگیریشی كردووە

هەردوو دەستی نییە و هاوسەرگیریشی كردووە
ژیانی هاوسەری بۆ هەمووانە و درەنگ، یان زوو ئەو پرۆسەیە ئەنجام دەدەن، تەنانەت ئەوانەی خاوەن پێداویستی تایبەتیشن، یان بەشێكی جەستەیان لەدەستداوە لەم پرۆسەیە بەشدارن، وەك ئەو ئافرەتە ئەمریكییەی كە ناوی (جلیسا ئۆستن)ـە و تەمەنی (30) ساڵە و لەو كاتەی لە دایكبووە، بێ دەست هاتۆتە دونیاوە، تەنانەت رۆیشتنیشی بە ئەستەمە و ناتوانێت وەك مرۆڤێكی ئاسایی بڕوات، هەروەها بەژنیشی كورتە، بەڵام دواجار گرێی بەختی كرایەوە، كاتێك لەگەڵ پیاوێكی دڵ گەورە بە ناوی (جۆناسان) بەر لە (13) ساڵ یەكتریان ناسی، دواتر وەك هاوڕێ بوون، تا ئەو كاتەی بڕیاری هاوسەرگیرییان دا، ئەو كچە دەڵێ: «ئەو پیاوە لە دڵی مندا گەورەترین كەسە، چونكە خۆی هیچ گرفتێكی نییە و منی بەم جۆرە دەوێت، بۆیە هەرچی بتوانم لە خۆشەویستی و پاكی و وەفا و رۆح پێشكەشی دەكەم، جۆناسان هەموو دونیامە، چونكە ئەوكاتەی كە وام دەزانی بە تەنیا دەمێنمەوە و كەس نامكات بە هاوسەری ژیانی خۆی، هەستێكی ناخۆشم هەبوو!»
Top