هاندەرە سەرشێتەكەی محەمەد سەڵاح

هاندەرە سەرشێتەكەی محەمەد سەڵاح
محەمەد سەڵاحی میسری و یاریزانی یانەی لیڤەپووڵی ئینگلیزی، لەم چەند ساڵەی دواییدا بەهرە و توانایەكی بێ وێنەی پێشكەش بە یانە و هەوادارانی كردووە، ئەوەش وایكردووە كە هەوادارەكانی كاری سەركێشیی بۆ بكەن، دیارترینیان ئەو كچە ئەمریكییەیە كە دەیەوێت بە كراسێكی واژووكراوی محەمەد سەڵاحەوە گەشتێك بۆ هەموو وڵاتانی جیهان ئەنجام بدات، ئەو كچە تەمەنی (19) ساڵە و ناوی (كیری ماكۆسكا)یە، لەو گەشتەی دەستیپێكردووە تا ئێستا سەردانی (60) وڵاتی جیهانی كردووە، بە نیازیشە ئەگەر بۆی رەخسا سەردانی تەواوی وڵاتان بكات، بۆ ناساندن و رێكلامكردن بۆ ئەو یاریزانە، سەرەتا خەڵك پێیان وابوو كە ئەو كارە وەك بانگەشەیەك لەلایەن محەمەد سەڵاح خۆیەوە سەرپەرشتی دەكرێت، كەچی دواتر لەلایەن ئەو یاریزانەوە روونكرایەوە كە محەمەد سەڵاح ئاگاداری ئەو كارەیە، بەڵام بەهیچ شێوەیەك سەرپەرشتی ناكات و ئەو خۆڕسكانە ئەو كارەی كردووە.
Top