گیانداران شێوە و قەبارەی جیاوازیان هەیە و هەریەكەیان جۆرێكە، دواجار مارێكی گەورە دۆزرایەوە كە لە رووی جەستەییەوە كەم وێنەیە و لە نشێوەكانی لێواری مەیامی لە باشووری فلۆریدا لە ئەمریكا دۆزراوەتەوە، هەرلەوێش لە باخچەیەكی ئاژەڵانی فلۆریدا دانراوە، درێژیی ئەو مارە نزیكەی پێنج مەترە و كێشی (45) كیلۆگرام دەبێت، لە كاتی زاوزێدا (73) هێلكەی كردووە و هەمووشیان ترووكاون، تا ئێستا نزیكەی (100) ماری زەبەلاحی لەم جۆرە دۆزراوەتەوە، زۆربەشیان بە نەخۆشی لەناوچوون، لە كوردستانیش گەورەترین مار كە تائێستا دۆزرابێتەوە درێژییەكی نزیكەی دوو مەتر بووە، بەڵام لە لایەن راوچییەكانەوە راو كراوە و كوژراوە.