كەش و هەوای ئەم وەرزە ناجێگیرە، بەتایبەت لە كاتی بەیانیان و درەنگانی شەودا، جگە لەوەی جلەكانی ئەو وەرزە زۆربەی بەرۆك و سینگ و قۆڵیان كراویە، بەم جۆرە بێـت رەنگە تووشی هەوای سارد و وشكی مانگی رەشەمێ و نەورۆز ببیت و كاریگەریی لەسەر جەستەت هەبێت، بە پۆشنی شاڵ و ملپێچ دەتوانی خۆت لە هەوا و سەرما بپارێزی، ئەو دوو كەرەستە سادەیە نموونەی جوانترین كەرەستەكانی رازاندنەوەی مل و بەرۆك و گەردنن، ئێستا جگە لەوەی وەك كەرەستەیەكی خۆ پاراستن بەكاردەهێندرێن، هەروەها بۆتە یەكێك لە ئێكسسوارە سەرەكییەكان، هەروەكو ماركەكانی شانێل و ڤالینتینۆ و گیڤینشی، بە كەرەستەی سەرەكی دەستەجلەكانی ئەو وەرزەیان داناوە، لە مۆدە تازەكانی شاڵ و ملپێچەدا هاتووە، پێویستە هێندە پان نەبێت كە تەواوی سینگ و بەرۆك و مل دابپۆشێت، هەروەها نابێت هێندەش درێژ بێت كە بگاتە سەر ئەژنۆ و ران، چونكە ئەگەر وابێت جوانیت دەشێوێت و مۆدێكی سەرنجڕاكێشت نابێت، سەبارەت بە رەنگی ملپێچ و شاڵەكان، مۆدەكانی (ئەلتوزارا) و (گیاماتتیستا) ناودارترینن، چونكە تەواوی بەرهەمەكانیان رەنگاورەنگ و لە رەنگی زەق و دیارن، تا لە دوور و نزیك جوانی خۆیان نیشان بدەن.