تاكسیی ئاوی

تاكسیی ئاوی
تاكسیی ئاوی، ئەو بیرۆكەیەی لەلایەن ئەندازیار و پلانداڕێژەری فەڕەنسی (ئەلاین تیۆبۆلت) كاری لەسەر كراوە، پڕۆژەیەكە بە مەبەستی سوودوەرگرتن لە ئاو، تا ببێتە رێگەیەك بۆ كاری گواستنەوە و گەیاندن، دانانی تەكسیی ئاوی بۆ ئەو شارانەی كە رووبار و ئاوی تێدایە، یان لە كاتی باران باریندا ئاوی زۆر تیایاندا كۆ دەبێتەوە و هاتوچۆ دژوار دەبێت، كراوەتە پڕۆژەیەك و كاری لەسەر دەكرێت، لەم كاتەدا بوونی تەكسیی ئاوی بۆ نەهێشتنی جەنجاڵی و قەرەباڵغی بەتایبەت بۆ ئەوانەی كە كاری خێرا و پەلەیان هەیە، سوودێكی ئێجگار زۆری هەیە، یەكەم تاقیكردنەوەی ئەو پڕۆژەیە لە كەنداوی (لاسیتۆتات)ی فەڕەنسی ئەنجامدرا، كە سەركەوتوو بوو، ئێستاش یەكێكە لە رێگاكانی گواستنەوە و گەیاندن و وابڕیارە پڕۆژەی تاكسیی ئاسمانییش بێتە ئاراوە، كە هەمان رێگەیە و بە فڕۆكەی بچووك هاوشێوەی ئۆتۆمبێل كاری گواستنەوە ئەنجام بدات.
Top