جلوبەرگی بۆیە

جلوبەرگی بۆیە
هەمیشە جلەكان لە مەرەز و خوری و قوماش و گەڵای دار و پێستی گیانداران دروست دەكرێن، هەر جلێك لە پێكهاتە و رەنگێك دەنەخشێنرێت و پاشان لەبەر دەكرێت، بەڵام بەپێی بۆ چوونی ئەو پیاوە ئیسپانیایە كە ناوی (مینال تۆریس)ە لە مەودوا پێویستە گرنگی بە بۆیەكان بدەین تا ببنە سەرچاوەی جلوبەرگ، جۆرە جلێكی داهێناوە كە بە بۆیە لە جەستە دەدرێت، ئەو جلەش بریتییە لە بۆیەی پێكهاتوو لە وردە پەمووی وشككراو، دوای ئەوەی لە جەستە دەدرێت وەك جلێك دەردەكەوێت، تەنانەت بەرگەی ساردی و گەرمیش دەگرێت، جلەكە لە ماوەی (15) خولەكدا ئامادە دەكرێت و دەتوانیت بە جلی بۆیەوە بچیتە دەرەوە و هەر رەنگ و شێوازێكت بوێت لەلایەن ئەو وەستا كارامەیە بۆت دەكرێت.
Top