بورگری زەبەلاح و زێڕین

بورگری زەبەلاح و زێڕین
خواردن و خواردنەوە تا چەند رازاوە و بە جوانی ئامادە بكرێن، دەبێتە ژەمێكی نایاب و بەتام، لە زۆربەی وڵاتانی دنیا بە جوانترین شێواز گرنگی بە ئامادەكردنی خواردنەكان دەدرێت، كاتێك خواردنێكی رازاوە و بە چێژت دێتە بەردەم، بێگومان دواتر داوای ئەو خواردنە دەكەیتەوە، هەر بۆیە لە وڵاتی ژاپۆن كە سەرچاوەی خواردنەئاوی و دەریاییەكانە، خۆیان لە كارامەیی دروستكردنی بورگری ئەمریكییش بێبەش نەكردووە و دەستڕەنگینی خۆیان لە ئامادەكردنی بورگریدا نیشان داوە. ئەو جۆرە بورگرە بە (گراند) ناسراوە كە لەلایەن چێشتخانەی (Oak Door) دروست دەكرێت، سەرەوەی بورگرەكە لە شێوەی زێڕدایە وەك ئەوەی تۆ خواردنێكی نەخشێنراو لە زێڕ نۆش بكەیت، ئەو بورگرە جگە لەوەی رەنگی زێڕی هەیە، هەروەها كێشی دەگاتە سێ كیلۆگرام، شێفی ئەو بورگرە ناوی (پاتریك شیمادا)یە، دەڵێ: سەرەتا بیرۆكەكەم بۆ دروست بوو، پاشان خستمە بواری جێبەجێكردنەوە، ئێستاش سەرمان هێندە قەرەباڵغە دەبێ بەر لە سێ رۆژ داوای ئەو جۆرە بورگرە بكەیت، تا سەرەت بەر دەكەوێت.
Top