جاران هەندێك لە باڵندەكان بۆ شت هێنان و بردن و جار جارەش بۆ سیخوڕی بەكاریان دەهێنان، بەڵام ئەمجارەیان باڵندە بۆ پۆستە و گەیاندن بەكاردەهێنن، لە وڵاتی سعودیە، لە مانگی نیساندا رێكلامێك بڵاو كرایەوە كە باز وەك دلیڤەری بۆ پۆستە و گەیاندن بەكاردەهێنرێت، سەرەتا وایانزانی كە درۆی نیسانە، كەچی دواتر بووە خزمەتگوزارییەكی گشتی و كاری كردووە، ئەو كەرەستانەی لەم جۆرە گەیاندنە بەكاردەهێنرێن نابێ كێشیان لە یەك كیلۆگرام زیاتر بێت، تاوەكو بازەكان ماندوو نەبن، بەهۆی ئەوەی باز خێرایە و دەتوانێت لە ماوەیەكی كەمدا بگاتە شوێنی مەبەست، بۆیە بیریان لەو كارە كردۆتەوە چونكە خێرایی بازێكی ئاسایی دەگاتە (300) كیلۆمەتر لە كاتژمێریكدا، ئێستا ئەو گەیاندنە لە نێوان هەردوو وڵاتی سعودیە و ئیماراتدا كاری پێ دەكرێت، بە مەرجێك نابێت كەرەستەكە قەدەغەكراو بێت، كارەكەش بەم جۆرەیە، بۆ نموونە: بازێكی سعودی كە شوێنی خۆی دەناسێت دەبردێتە ئیمارات، لەوێ كەرەستە بە قاچەكانیەوە دەبەستن و پاشان بەرەڵای دەكەن و دەگەڕێتەوە سعودیە كە شوێنی خۆیەتی، لەوێشەوە كەرەستەكە بۆ كەسی داواكار دەنێردرێت.