ئامێر و كەرەستەكانی ئێستای ماڵ و كاری رۆژانە یارمەتیدەری چالاكن بۆ مرۆڤ بە گشتی و ئافرەتان بە تایبەتی، لە ئێستادا زۆربەی كاری رۆژانەی ئافرەتان لە رێگەی كەرستە و ئامێرەكانەوە بەڕێوە دەچێت، دواجار كە هەواڵێكی دڵخۆشكەر بۆ ئافرەتان بڵاو كرایەوە، كە رۆبۆتی ئوتوكردنی جلوبەرگ پەیدا بووە، كە هەر خۆی جلەكان ئوتو دەكات و پاشان دەقیشی دەكات، ئەو ئامێرە ناوی (رۆبۆت ویرد)ە، لە بەشی میكانیكی زانكۆی (بیركلی) لە كالیفۆرنیای ئەمریكا دروست كراوە، ئەو رۆبۆتە تەواوی ئەركی ئوتوكردن و دەقكردنی جلوبەرگ لە ئەستۆ دەگرێت و لە كۆڵ خانمانی دەكاتەوە.