لەلاتان سەیر نەبێت كە كۆترێك بە نزیكەی ملیۆنێك و نیو دۆلار فرۆشراوە، ئەو كۆترە ناوی (ئەرماندۆ)یە، لەلایەن خاوەنەكەی كە كەسێكی چینییە بەخێو كراوە و بە ناوی خۆی كردووە كە ناوی (ئەرماندۆ)یە، ئەو كۆترە لە گشت پێشبڕكێكانی كۆتر و كۆتربازیدا پلەی یەكەمی بەدەستێناوە، دواجار لە پێشبڕكێی ناسینەوە و گەڕانەوە بۆ خاوەنەكەی لە وڵاتی بەلجیكا توانی پلەی یەكەم بەدەستبهێنێت، هەر بۆیە لێهاتوویی ئەو كۆترە بە لێهاتوویی یاریزان (میسی) هاوشێوە كراوە، ئێستا بە كۆتری میسی دەناسرێت، دواجار لە مەزادخانەی (ماڵی بیبا) لە بەریتانیا بە نرخی یەك ملیۆن و چوارسەد هەزار دۆلار فرۆشرا، خاوەنەكەی ئێستا خەریكی بەخێوكردنی كۆتری دیكەیە تا لە داهاتوودا بە نرخی خەیاڵی و لەم چەشنە بیانفرۆشێت.