سەركێشیی هەنگوین بڕینەوە

سەركێشیی هەنگوین بڕینەوە
هەنگوین یەكێكە لەو خۆراكە سرووشتییانەی كە هەزاران سوودی بۆ تەندرووستی و هێز و توانای مرۆڤ هەیە، شوێنی شانە سرووشتییەكانی هەنگەكان هەمیشە شوێنە بەرز و نادیارەكانن، چێژ و تامی ئەو هەنگوینانە وایكردووە راوكەران و عەوداڵانی هەنگوین كاری سەركێشی و مەترسیدار ئەنجام بدەن، خۆشترین و بەناوبانگترین هەنگوین لە شاخەكانی كوردستان و وڵاتی نیپاڵە، ئەوەی لە كوردستان هەیە، زیاتر لە بناری شاخ و كێوەكاندا دەبینرێت، یان ئەوەتا لە رێگەی هەنگەوانانەوە مێشهەنگەكانیان لە نێو سەندووقەكانی مێشەنگوین بەخێو دەكەن، كەچی هەنگەوانانی گوندی بۆجانگ) لە وڵاتی نیپاڵ ماوەی زیاتر لە دوو سەدەیە دەچنە بەرزاییەكانی چیای (هیمالایا) كە بەدووری (80) كیلۆمەتر لە پایتەختەكەیان (كاتماندۆ)ەوە دوورە، تەنانەت هەندێ جار بۆ بەدەستهێنانی هەنگوین خۆیان بە جۆرێك هەڵدەواسن كە مەترسیدار و سەركێشییە، سەیرترین سەركێشی تا ئێستا لەو كارەدا تۆماركرابێت، خۆهەڵواسینە بە گوریس لە بەرزی (50) مەترەوە كە چەندین قوربانیی لەو كارەدا هەبووە.
Top