مۆدی پێڵاوی پیس

مۆدی پێڵاوی پیس
لەو هەستە ناخۆشتر نییە كە لە شوێنێكی فەرمی بیت و پێڵاوەكانت پیس بن، كە هەموو هەوڵێك دەدەیت بۆ ئەوەی ئەو تۆز و پیسییەی سەر پێڵاوەكانت لابەریت و دیمەنێكی جوان نیشان بدەیت، دواجار كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی شتومەك، كاری وادەكەن كە یارمەتیدەری ژیانی رۆژانەی مرۆڤ بێت، ئەو شاكارە سەیر و تازەیەی ماركەی (گوتچی) بۆتە جێگەی سەرنجی هەمووان، كە جۆرە پێڵاوێكی پیاوان و ئافرەتانی دروست كردووە، وەك ئەوەی تازە لەناو چڵكاو و قوڕاوەوە هاتبیت، ئەو پێڵاوە بە ناوی (سكرینەر- screener) دەركەوتووە، بۆتە تازەترین مۆدەكانی پێڵاو، شێوەی سەرەوەی پێڵاوەكە بە جۆرێكە كە نەخشێكی رەش و قاوەیی تێكەڵ كراوە، وەك ئەوەی پیس بێت، ئەوەی سەیرە نرخی ئەو پێڵاوە بە (870) دۆلارە، لەلایەن پسپۆڕی دیزاینی ئیتاڵی (ئەلیساندرۆ میشێل) بیرۆكەی بۆ دانراوە.
Top