باڵەخانە سەیرەكەی وڵاتی هیندستان

باڵەخانە سەیرەكەی وڵاتی هیندستان
لە سەراپای وڵاتانی جیهاندا باڵەخانەكان بە شێوە و رووكەشی ئەندازیاریی جۆراوجۆر بنیات نراون، هەندێكیان هێندە سەیرن كە بوونەتە جێی قسە و باسی خەڵك و دەزگاكانی میدیا، هیندستان و چین، بە وڵاتی سەیر و سەمەرە ناسراون، كە جگە لە نەریتە سەیرەكانی خەڵكی ئەو دوو وڵاتە، هەروەها چەندین حاڵەتی دیكەی لێ بەدی دەكرێت، وەك: باڵەخانەی (میناكشی) كە دەكەوێتە وڵاتی هیندستان، ئەوەی سەردانی ئەو وڵاتە بكات، سەردانێكی ناوچەی (مادۆراری) دەكات كە كۆنترین شاری ئەو وڵاتەیە و دەكەوێتە ویلایەتی (تامیل نادۆ) كە ئێستا وەك پەرەستگایەكی سەرەكیی وڵاتەكەیان دەناسرێت، چونكە تەواوی ئەو باڵەخانەیە لە پەیكەر دروست كراوە، جگە لەوەی رەنگاوڕەنگە، هەروەها دیمەنێكی سێگۆشەیی سەرنجڕاكێشی هەیە، مێژووی ئەو باڵەخانەیە بۆ سەدەی (17) دەگەڕێتەوە، هەروەها درێژترین تاوەریش لەخۆ دەگرێت كە (50) مەتر بەرزە، رووبەری ئەو ناوچەی كە باڵەخانەكەی لێیە دەگاتە (45) دۆنم، باڵەخانەكە بە ناوی (میناكشی ئەمان تیمپل) دەناسرێت و یەكێكە لە دەگمەنترین باڵەخانەكان لە جیهان.
Top