كێكە سەرنجڕاكێش و ناوازەكان

كێكە سەرنجڕاكێش و ناوازەكان
كێك، ئەو شیرینییەی هەر چۆنێك بێت، خواست و حەزی هەمووانە، جوانی و سەرنجڕاكێشیی شێوەی كێك بەندە بە لێهاتوویی ئەو خانمە، یان ئەو كارگەیەی دروستی دەكات، هەر بۆیە ساڵانە پێشبڕكێ بۆ دروستكردنی جوانترین كێك دەكرێت. ئەو پێشبڕكێیە لە ژێر ناوی (كێكی نێودەوڵەتی - International Cake)ە و لە وڵاتی بەریتانیا بەڕێوە دەچێت. هەر یەكە كێك و بەرهەمەكانی خۆی لەو نمایشە دادەنێت و جوانترین و ناوازەترین كێك دەبێتە خاوەنی نازناوی پێشبڕكێیەكە. كارگەی (nec) یەكێكە لە كارگە بەناوبانگەكانی دروستكردنی كێكی سەرنجڕاكێش، كە هەندێكیان لە شێوەی كێك دەردەچن و دیمەنێكی دیكە دەبەخشن، شێوەی كێكەكان زیاتر لە ئەكتەر و كارێكتەرە ناودارەكانی فیلم و كەسە بەناوبانگەكانی جیهان دەنەخشێندرێن، جگە لەوەی لە شێوەدا سەرنجڕاكێشن، هەروەها لە تام و بۆنیشدا جێگەی سەرنجی هەمووان دەبن، مەرجی بردنەوەی نازناوەكە هەر تەنیا شێوەی كێكەكە نییە، بەڵكو تام و چێژیشی دوای ئەوەی دەخوردرێت خاڵی بۆ دادەنرێت و ئەنجامەكان دەردەكەون.
Top