خشڵ و ئێكسسوارەكان جەستە جوانتر دەكەن، بە تایبەت ئەگەر خشڵەكە بە شێوەیەكی رێك لەگەڵ جلوبەگ و بەشەكانی دیكەی جوانكاری رێكبخرێت، پشتێن یەكێكە لەو كەرەستە ناسەرەكییانەی كە جەستە رێك و ناوازە نیشان دەدات، كاتێك جلێكی كراوەت لەبەردا دەبێ، ئەگەر پشتێنی لەگەڵ ببەستیت، ناوقەدێكی باریكت بۆ دەردەخات، پشتێنەكان لەگەڵ هەموو جلەكان دەگونجێن، لەوانە: پانتۆڵ، تەنوورە، عەزیی كورت و درێژ. پسپۆڕان دەڵێن: لە وەرزی بەهاردا دیارترین مۆدە تازەكان بە پشتێن بەند دەكرێن، چونكە پشتێن سەنتەری جوانیی جلوبەرگەكانت دیاری دەكات. مۆدەكانی پشتێن زۆرن، لەوانە: پشتێنی پان و تەنك، سادەی نەخشدار و تێكەڵ، لەگەڵ هەر جلێكیشدا پێویستت بە جۆرە پشتێنێكە تا لە هەموو بۆنە و یادەكاندا كەمەرێكی جوان و ناسكت هەبێت، سەبارەت بە شوێنی بەستنی پشتێنت، واجوان و چاكە، كە لە بەرزی جەستەدا بیبەستیت، وەك سەر ناوك و باریكایی كەمەر.