تۆپی پێ، یارییەكی وەرزشیی گرنگە و رۆژانە بە هەزاران یاری ئەنجام دەدرێت، كەچی هیچیان وەك ئەو تۆپی پێیەی ناوچەی (ئاشبۆرن)ی باكووری بەریتانیا نین، خولی ئینگلیزی چەندە گرنگ و بەچێژە، كەچی ئەو یارییە دە هێندەی خولی ئینگلیزی بەچێژترە، ئەو یارییە لە سەدەی (17) ئەنجامدراوە، كە بە بێ یاسا بەڕێوە دەچێت، كەس بە كەس نییە، چەند گۆڵێك لە دووریی دوو تا سێ كیلۆمەتر لە یەكتر دانراون، هەركەسێك بتوانێت گۆڵێك تۆمار بكات، خەڵات دەكرێت، ئەو تۆپی پێیە بە (ئاشبۆرن رۆیاڵ شرۆڤیتاد فوتبۆڵ) ناسراوە، یارییەكە لە نێو شەقام و شوێنە گشتییەكان دەستپێدەكات، هەموو خەڵك بۆی هەیە بەشدار بێت، ناوبژیوان و یاسا نییە، تەنیا ئەوەیە تۆپەكەت دەست بكەوێت و تا گۆڵ نەوەستیت، ئەو یارییە لە بەرەبەیان دەستپێدەكات و تا كاتژمێر شەشی ئێوارە بەردەوام دەبێت، ئەگەر تا ئەو كاتە گۆڵێك تۆمار بكرێت، یارییەكە تەواو دەبێت، ئەگەر كەس نەیتوانی گۆڵ بكات، یارییەكە تا كاتژمێر 10ی شەو بەردەوام دەبێت، بەشی ناوەوەی تۆپەكە لە تەپەدۆر دروست كراوە بۆ ئەوەی نەتەقێت و نەدڕێت، چونكە رەنگە لەو رۆژەدا بە هەزاران شووتی بەربكەوێت.