شێوازە تازەكانی وێنەی هاوسەری

شێوازە تازەكانی وێنەی هاوسەری
وێنەی هاوسەری یەكێكە لە جوانترین یادگارییەكانی ژیان كە بۆ هەمیشە دەمێنێتەوە، وێنەی هاوسەری بۆتە نەرێتێكی باو لە كاتی زەماوەند و ئاهەنگدا، پسپۆڕان لە پێگەی فێریلس فۆتۆگرافەر، چەندین رێنمایی و ئامۆژگارییان داناوە بۆ كچان و كوڕانی دەستگیراندار و ئەوانەی لە سەروبەندی ژیانی هاوسەریدان، كە بریتین لە: ماوەی (هەفتەیەك تا دوو هەفتە) بەر لە زەماوەند وێنەكان بگیرێن، وا چاكە وێنەكان لە رۆژ و كاتی زەماوەندا نیشانی ئامادەبووان بدرێن، هەروەها پێویستە لە لاسایی و وەرگرتنی شێوازی كەسانی دیكە بە دوور بن، واتە بە ئاوات و خواستی كچ و كوڕە بێت، تا دیمەن و شێوازێكی تازەی وێنەگرتنی هاوسەرییان بگرن، مەرج نییە لە وێنەی هاوسەریدا تەنیا بووك و زاوا بن، دەكرێ كەسوكار و ماڵ و كەرەستەكانیان لە وێنەكاندا دەربچێت، هەروەها لەو شوێنە فەرمییانە بە دوور بن كە بەناوبانگ و دیارن، شوێنی وێنەگرتنەكە گرنگترین بەشی وێنەی هاوسەرییە. لەلایەكی دیكەشەوە نابێ لە وێنەكاندا تەنیا پێكەنینێكی دەستكرد هەبێ، بەڵكو واچاكە هەندێ لە وێنەكان لە كاتی بێئاگایی بووك و زاوا بێت، تا سرووشتی و سادەییان پێوە دیاربێت، هەروەها مەرج نییە لە وێنەكان وەستا بن، دەكرێت وێنەكان بە دانیشتوویی، یان راكشان، یان دانیشتنی سەرمێز بێت.
Top