گوڵزاری رەنگەكانی ماڵەكەت

گوڵزاری رەنگەكانی ماڵەكەت
وەرزی بەهار رەنگاوڕەنگە، گژوگیا و دەشت و دەر بە رەنگی گوڵ و داروبارەكان رازاوە دەبن، ئەو جوانییەی لە سرووشتدا هەیە، هەمووان سەرسام دەكات، بوونی گوڵ و گوڵزارە رەنگاوڕەنگەكان كەشێكی سرووشتی بە باخچە و ماڵەكەت دەبەخشێت، وەك خانمێكی لێهاتوو دەتوانی بە كۆمەڵێك گوڵی سرووشتی و دەستكرد ماڵەكەت بڕازێنیتەوە، سەرەتا پێویستە بیر لەو شوێنانە بكەیتەوە كە تەسكە، وەك سەر مێز و روكنی تەنیشت قەنەفە و باڵكۆن و سەر لێواری پەنجەرەكان، ئەوانە دەستنیشان بكە، بۆ ئەوەی مەركانە و تاجە گوڵینەیەكی جوانی لێ دابنێیت، بوونی گوڵ و گوڵزارەكان لە ماڵەكەتدا جگە لەوەی دیمەنێكی جوان دەبەخشێ و رۆڵی پاككردنەوەی هەوای ماڵەكەت دەگرێتە ئەستۆ، هەروەها بۆن و بەرامێكی خۆشیشی دەبێت، ئەگەر توانای خزمەتكردن و دابینكردنی گوڵ و گوڵزارت نەبوو، دەتوانی دیوار و بەشەكانی دیكەی ماڵەكەت بە پەڕی شێوەی گوڵ، یان وێنە و نەخشی گوڵ و گوڵزارەكان رازاوە بكەیت، یان دەكرێت كەرەستەكانی ماڵەكەت لە گوڵ و داروبار بێـت، وەك كەرەستەكانی نووستن و سەرمێز و پەردەی پەنجەرەكانی ماڵ.
Top