نمایشی جلوبەرگی خاوەن پێـــداویستیی تایبەت لە كوردستان

نمایشی جلوبەرگی خاوەن پێـــداویستیی تایبەت لە كوردستان
كەسانی خاوەن پێداویستیی تایبەت، ئەوانەی كە بەشێكی جەستیان نییە، یان وەك مرۆڤی ئاسایی ناتوانن كاری رۆژانەیان ئەنجام بدەن، نابێ هیچ كاتێك جیاوازییان لەگەڵ كەسانی دیكەدا بكرێت، چونكە ئەوانیش خاوەن بیرۆكە و كار و پرۆژەن، هەندێكیان هێندە بەهرەمەندن تەنانەت لە مرۆڤێكی ئاسایی چالاكی زیاتر ئەنجام دەدەن، لە كوردستانیش گرنگی بە ژیان و بەهرەی كەسانی خاوەن پێداویستیی تایبەت دەدرێت، دواجار نمایشی جلوبەرگ لە شاری سلێمانی لەژێر ناوی (هەرگیز) بەڕێوەچوو، لەو نمایشەدا زیاتر لە (30) كەسی خاوەن پێداویستی تایبەت بە جلوبەرگ و نمایشە جوانەكانیان بەشداربوون و توانیان دڵی ئامادەبووان بۆ خۆیان راكێشن، ئەو بەشداریكردنەش بەبێ جیاوازی لە رەگەز و تەمەن و شێوەی خاوەن پێداویستیی تایبەتدا ئەنجامدرا، كە بە جلوبەرگی كوردی و بیانییەوە توانییان نمایشەكە بڕازێننەوە، لە هەمان كاتتدا و لە شاری نیۆیۆركی ئەمریكاش نمایشی جلوبەرگ بۆ كەسانی خاوەن پێداویستیی تایبەت لەلایەن رێكخراوی (Runway of Dreams) بەڕێوەچوو، لەو نمایشەدا چەندین جلوبەرگی ماركە بەناوبانگەكانی جیهان وەك (تۆمی هیڵڤیگر و تارگێت و دریمز) لەلایەن كەسانی خاوەن پێداویستی تایبەتەوە نمایشكرا.
Top