ئافرەتانی دووگیان هەمیشە ئاگاداری جووڵە و هەستان و دانیشتنی خۆیان دەبن، تا هیچ كێشە و گرفتێك لە كاتی ماوەی سكپڕیدا روونەدەن و كۆرپەكانیان بە ساغوسەلامەتی بێنیە دنیا، هەندێ لە پسپۆران پێیانوایە وەرزش كردن لە كاتی دووگیانیدا بەسوودە، تەنانەت پێویستە لەسەر ئافرەتی دووگیان رۆژانە وەرزش بكات و بە پێی بڕوات، سەیر لەوەدایە كە ئەو یاریزانە ئوستڕاڵیە كە كۆرپەی لە سكیدایە و كەچی یاری تۆپی پێی دەكات، ئەو ئافرەتە ناوی (سیدنی لیرۆ)یە، یاریزانی یانەی (ئۆرلاندی پراید)ی ئەمریكییە، كەرپەلەكەی سكی شەشمانگە و كەچی بەشداری لە راهێنانەكانی تیمەكەی دەكات، وەك خۆی دەڵێ: پێموایە وەرزش گرنگە و جەستەی ئافرەت بەهێزدەكات، تەنانەت لە كاتی دووگیانیشدا پێویستە وەرزش بكات، چونكە وەرزش جگە لە سوود هیچ زیانێكی بۆ تەندروستیی مرۆڤ بە گشتی و ئافرەتان بە تایبەتی نییە.