رۆنەكانی قژ بە شێوەیەكی سەرەكی، یان لاوەكی لە قژ دەدرێن، هەندێكیان قژ جوان و رازاوە دەكەن، بەشێكی دیكەشیان پێكهاتەی قژت تێكدەدەن، (گۆڤاری میت دان) دەربارەی لایەنە باش و خراپەكانی رۆنی قژ چەند زانیارییەكی خستۆتەڕوو، كە سەبارەت بە لایەنە باشەكانی رۆنی قژ ئاماژەی بەو خاڵانە كردووە، كە بەكارهێنانی رۆن قژ بەهێز دەكات و بۆنیشی نابێت، ئەو رۆنە تەنێكی باریك لەسەر مووی قژەكان دروست دەكات، كە دەبێتە تەنێكی پارێزەر لە ئاو و پیسی و ڤایرۆس و تیشكی خۆر و با و باران قژ دەپارێزێت، پێویستە ئەوەش بزانیت كە رۆنی قژ وەك بەلسەم بەكارناهێنرێت، چونكە تەنیا تەنێكی پارێزراوی دەرەكی دروست دەكات، لەو كاتەی رۆن لە قژت دەدەیت، زیاتر كاری سیشوار و داهێنان بە شانەت بۆ ئاسان دەكات، هەروەها قژیش بەهێز دەكات و لە هەڵوەرین و شكان دووری دەخاتەوە. سەبارەت بە لە لایەنە خراپەكانیش گۆڤارەكە ئاماژەی بەم چەند خاڵە كردووە، بەهۆی ئەوەی رۆنەكان لە پەترۆڵ دروست دەكرێن، كە ئەوەش هۆكارێكە بۆ نەخۆشییەكانی پێستی كەللەسەر، بۆیە پێویستە هەمیشە هەمان رۆن بەكارنەهێنیت و ماوە ماوە بیگۆڕیت، هەروەها نابێت بڕێكی زۆری رۆن لە قژت بدەیت، چونكە قژ وشك دەكات و كونەكانی پێستی سەر دەگرێت، كاتێك رۆن لە قژت دەدەیت، پێویستە قژت وشك بێت، هەروەها بە یەك ئاست لێی بدە، واتە نابێت لایەكی رۆنی زۆری پێوە بێت و لاكەی دیكە وشك بێت، نابێت هەفتانە زیاتر لە دوو جار رۆن لە قژت بدەیت، مانەوەشی نابێت لە (10) خولەك زیاتر بێت، ئەگەر زانیت رۆنێك كاریگەریی خراپی بۆ قژ و سەرت هەیە، بەكاری مەهێنە.