گوارەكان سەرەكیترین خشڵ و ئێكسسواراتی ئافرەتانن، ئەگەر هیچ خشڵ و ئێكسسوارێك هەڵنەگرێت، پێویستە گوارەكان بە گوێچكەتەوە بن، چونكە گوارەكان نموونەی نەرمی و ناسكیی روخسارن و بە ناسنامەی جوانی دادەنرێن، بۆیە تەنیا شەوانە و كاتی خەو نەبێت هەوڵبدە هەمیشە گوارە بە گوێچكەتەوە بێت، گوارەكان لە شێوە و قەبارەدا جیاوازن، هەریەكەو رەنگ و شێوازێكی جیاوازیان هەیە، بەڵام بەو پێیەی نابێت بكەوێتە سەر شانەكان هەڵبژاردنی گوارەكانیش مەرجدارن، هەروەها هەندێكیان دەبێ هاوشێوەی درێژی گوێچكەت بن، چونكە كورتتر و درێژتر لە گوێچكەت دیمەنێكی ناشایستەی دەبێت، لە بارەی مۆد و رەنگەكانیشەوە، دەتوانیت یەكێك لەو شێوە و مۆدانە هەڵبژێریت كە بریتین لەم جۆرانە: دیارترین مۆدەكانی ماركەی (سابیاڤی) كە لوتكەی جوانترین گوارەكانن، ئەوانیش لە جۆرەكانی، گوارە لە رەنگی زیو، دوو پێڵوویی كە هەردوولای نەخشدارە و لە شێوەی بازنەییدا دەسووڕێتەوە، گوارەی رەنگی زێڕین و پارچەی لەسەر یەك، گوارەی رەنگی شین و سەوز كە گوزارشت لە كەرەستەیەكی سرووشتی دەكات، وەك مانگ و ئەستێرە، گوارەی شێوە لاكێشە لە رەنگی سپی و رەش، هەروەها گوارەی ستوونی لە رەنگی زەرد و زێڕین.