سەركێشیی خۆهەڵدان

سەركێشیی خۆهەڵدان
خۆهەڵدان لە شوێنە بەرزەكانەوە یەكێكە لەو سەركێشییە سەیرانەی كە لە نێو گەنجانی جیهاندا بۆتە دیاردەیەكی باو، بەتایبەتی لە شوێنە بەرزەكانی وەك چیا و شاخ و باڵەخانە، یان بە فڕۆكە سەردەكەون و لە بەرزایی زۆرەوە خۆیان هەڵدەدەن، ئەوانەی ئەو كارە دەكەن، دەڵێن: «كاتێك خۆت هەڵدەدەیت، خۆشترین هەستت پێدەبەخشێت و لە هەمان كاتیشدا حاڵەتێكی ترسناكت بۆ دروست دەكات، تەنانەت وادەزانی باڵندەیت و بە ئاسمانەوە دەفڕیت». چەندین گرووپی خۆهەڵدان بۆ ئەو سەركێشییە لە جیهاندا هەن، هەروەها كۆمەڵێك شوێنی بەرز لە جیهان دەستنیشانكراون بۆ خۆهەڵدان، لەوانە: (تاوەری ماكاو لە وڵاتی چین كە (233) مەتر بەرزە، بەنداوی ڤیرانسكا لە وڵاتی سویسرا (220) مەتر بەرزە، بەرزاییەكانی رووباری بوتی كوزی لە وڵاتی نیپاڵ (160) مەتر بەرزە) كە بۆ خۆهەڵدان گونجاون. دواجار بەهۆی وێنەی سێلفی و كامێرای تایبەتەوە، توانیویانە وێنەی خۆهەڵدانەكانیان بچركێنن و وێنەی یادگاری لە ئاسمانەوەن بگرن، وێنەكان جێگەی سەرنجن، هەندێكیان تەنیا ئاسمان دیارە و هەندێكی دیكەش زەوی كە بەرەو خوارەوە دەچێت.
Top