ئافرەتان خولیا و حەزی زۆریان بۆ خشڵ و ئێكسسوارەكان هەیە، بەتایبەت ئەوانەی لە قژ دەدرێن، یان بۆ بەستنی قژ بەكاردەهێنرێن، هەر خشڵ و ئێكسسوارێك نموونەی جوانیی قژت دەردەخات، كاتێك قژت ئێكسسوارێكی شێوە گوڵ و تاجە گوڵینەی پێوەبێت، دیمەنێكی سەرنجڕاكێش و ناوازە بۆ قژت دروست دەكەیت، چەندین شێوازی ئارایشتی قژ هەن، لەگەڵ تەوقە و خشڵە گوڵینەكان دەگونجێن، كە بریتین لە: قژی سادە و خاو، كاتێك قژت خاو بێـت، دەتوانیت ئێكسسوارێكی شێوە گوڵ لە بەشی ناوەڕاستی پشتەوەی قژت، یان لە بەشی سەرووی پشتەوەی سەرت بدەیت، دیمەنێكی ناسكی دەبێت، شێوازی كلكە ئەسپ و تەوقەی گوڵ، مۆدێكی پڕبەها دەبێ، كاتێك قژت دەبەستیت و تەوقە گوڵێكی لەسەر دەدەیت. شێوازی تەنیشتەكان، لەم مۆدە ئارایشتە دەتوانی قژت لە تەنیشتەكانەوە ببەستی، گوڵێكی بچووكی سپی، یان رەنگاوڕەنگ لە قژت بدەیت. ئارایشتی كلاسیك و گوڵ، بەستنی گوڵێكی گەورە لە بەشی سەرەوەی پشتی سەر، بەتایبەت ئەگەر لە رەنگێكی زەق و كراوە بێت، ئەوا قژت زیاتر سەرنجڕاكێش دەكات، هەندێ جار لە جیاتی گوڵ دەكرێت چڵەپۆپی ناسكی دار و گوڵەكان لە قژت بدەیت. ئارایشتی پوولەكە ماسی، كاتێك قژت لە پشتەوە لە ناوەڕاست بە خشڵێكی گوڵ دەبەستیت، مۆدێكی ناسكە و شێوەی وەك پوولەكەی ماسی دەردەكەوێت، ئەمەش ئارایشتێكی بچووك و رەنگین دەبێت.