گەشتكردن، یەكێكە لە خۆشییەكانی ژیان، كە سەردانی چەندین وڵات دەكەیت و شارەزا و ئاشنای كولتوور و رۆشنبیریی گەلان دەبیت، هەروەها دیمەنە جوان و دڵرفێنەكانی ئەو وڵاتانە دەبینیت كە سەرسام وهەستێكی خۆشت پێدەدات، كەچی پیاوێكی خەڵكی وڵاتی (عومان) بە ناوی فەهد عەبری رێگەیەكی دیكەی دۆزیەوەتەوە كە بۆتە جێی سەرنجی ئەو شوێنانەی سەردانی دەكات، ئەو پیاوە لە گەشتێكی سەیردا لە ساڵی (2016) دەستی پێكردووە لە زۆربەی رێگاكاندا لە بری ئەوەی قاچەكانی بەكاربهێنیت لە سەر دەست دەڕوات، ئەوەش وایكردووە كە سەردانی هەر شوێن و وڵاتێك بكات، خۆی بكاتە جێی سەرنجی خەڵك و گەشتیاران.