قاوەی روون

قاوەی روون
ئەوانەی خولیای قاوەخواردنەوەن، لە كاتی قاوەخواردنەوەدا هەردەم نیگەرانی ئەوەن كە دڵۆپێك، یان بڕێك قاوە بەر جلوبەرگیان بكەوێت، ئیدی كارەكەیان تێكدەچێ، هەروەها زۆربەی ئەوانەی ددانەكانیان سپی و جوانن، نایانەوێت بە قاوەخواردنەوە ددانەكانیان زەرد ببێ، چارەسەر بۆ ئەو حاڵەتەش دۆزراوەتەوە و لە ئێستادا قاوەی روون دەركەوتووە، ئەو جۆرە لە قاوە لە وڵاتی سلۆڤاكیا لەلایەن دوو برا بەناوی (دەیڤید و ئادەم ناجی) بیرۆكەی بۆ دانراوە، ناویان لەو جۆرە قاوە ناوە (CLR CFF) واتەی قاوەی روون، بیرۆكەكەش بەم شێوەیە بووە كە قاوەی عەرەبی بەكاربهێنن بە بێ كەرەستەی پارێزەر و زیادكراو، نەدركاندنی نهێنیی رەنگە روونەكەشیان بۆ ئەوە گەڕاندۆتەوە كە كەسانی دیكە نەتوانن ركابەرییان بكەن. دەیڤید دەڵێ: بۆ ئەو كارەمان دەستخۆشیی زۆرمان بۆ هاتووە، ئەو قاوەیە جگە لەوەی بە گەرمی دەخوردرێت، دەكرێ بە ساردیش نۆش بكرێ، نرخی هەر كوپە قاوەیەكی روون بە (4) دۆلارە.
Top