ئافرەتان لە هەموو وڵاتێك نیوەی كۆمەڵگە نین

ئافرەتان لە هەموو وڵاتێك نیوەی كۆمەڵگە نین
ژمارەی ئافرەتان لە جیهاندا ئەگەر زیاتر لە پیاوان نەبن، ئەوا نیوەی ژمارەی دانیشتووانی زەوی دەبن، واتە لە هەندێ وڵات رێژەیان زیاترە و لە هەندێكی دیكەش كەمترە، دواجار رێكخراوی مافی مرۆڤی جیهانی (هیومن رایتس وۆچ) لە دوو وڵاتی گەورەی جیهاندا باس لە كەمیی رێژەی ئافرەتان دەكات، كە بریتین لە (چین و هیندستان)، هۆكاری كەمیی رێژەی ئافرەتان لەم دوو وڵاتە تەنیا كەمیی هاوسەرگیری نییە، بەڵكو بۆ كاركردن و پسپۆڕی ئافرەتانە لە هەندێ بواری كاركردن و ئەركدا دەگەڕێتەوە، كە بە پیاوان ناكرێت، وەك لە راپۆرتەكەی ئەو رێكخراوەدا هاتووە، لە هەندێ ناوچەی هیندستان (120) پیاو بەرامبەر بە (100) ئافرەتە، لە وڵاتی چینیش (100) پیاو بەرامبەر (70) ئافرەتە، دوای لێكۆڵینەوەكان دەركەوتووە كە ئەو دوو وڵاتە پێویستیان بە (80) ملیۆن ئافرەتە تا رەگەزی پیاو و ئافرەت لەو دوو وڵاتەدا یەكسان ببنەوە، ئەوەی سەیرە هەر لەم راپۆرتەدا هاتووە كە لە وڵاتی میانمار ئافرەتان دەفرۆشرێن و نرخیان نێوان (3 تا 13) هەزار دۆلارە، كە تەنیا بۆ منداڵ بوون بەكاریان دەهێنن، لە دوای منداڵبوونەكەیان ئازادن و دەتوانن بڕۆن، كە ئەوەش پێچەوانەی بنەما و رێنمایی و یاساكانی مافی مرۆڤ و ئایینەكانە.
Top