وێنەكێشەكان هەمیشە بۆیە و رەنگی زەیتی و دار و فڵچەیان لە دەستە، هەندێ جار ئاگاداری شێوە و جوانی و روخساری خۆیان نابن، تەنانەت هەندێ جار لەناو هەوادارەكانیاندا هاوشێوەی خۆیان دەدۆزنەوە، ئەو دوو كچە وێنەكێشە چیرۆكێكی سەیر كۆیان دەكاتەوە، (جۆیس ئان جی) لە شاری هۆنگ كۆنگ و هانا مۆكەن لە بەریتانیا، هەردووكیان وێنەكێشن و شێوەیان لە یەكتر دەچێت، لەو كاتەی یەكیان بینیوە كە لە شاری دوبەی بەشدارییان لە نمایشێكی وێنەكێشاندا كردووە، ماوەی (10) ساڵە بوونەتە هاوڕێ، كەچی بە ئەستەم لە یەكتر تێدەگەن، چونكە نە كچە بەریتانییەكە كۆری دەزانێ و نە كچە كۆرییەكەش ئینگلیزییەكی باش دەزانێت، دواجار نمایشێكی وێنەكێشانیان بە ناوی خۆیان ئەنجام دا، لە تابلۆ و وێنەكانیاندا هەمیشە كولتوور و شێوەی رۆژهەڵات و رۆژئاوا تێكەڵ دەكەن.