زەبەلاحترین فیلی جیهان كۆچی كرد

زەبەلاحترین فیلی جیهان كۆچی كرد
گیاندارەكان، بە پێی قەبارە و شێوەی ستانداری خۆیان بە شێوەیەكی ئاسایی لەبەرچاومان دەردەكەون، هەندێ لە گیانداران هێندە گەورە و زەبەلاحن، كە لە شێوەی سرووشتیی خۆیان دەردەچن و پێوانەیەكی دیكە بۆ خۆیان تۆمار دەكەن، وەك ئەو فیلەی كە قەبارەی دوو ئەوەندەی فیلێكی ئاساییە، ئەو فیلە ناوی (گرانتی)یە، تەمەنی (88) ساڵ بوو، ئەو فیلە لە ویلایەتی (كیرالا)ی باشووری هیندستان دەژیا، دوای ئەوەی نەخۆش كەوت و چاوەكانی كز بوون، لەو كاتەوە لە خواردن دوور كەوتەوە، هەر ئەوەش وایكرد كە تووشی گرفتی دیكەی تەندرووستی ببێتەوە و بكەوێت، دوای چەندین هەوڵی ئەنجومەنی ئەو ویلایەتە كە خۆراكی زۆر و دەوڵمەندیان بەو فیلە دەدا، كەچی هەوڵەكەیان بێسوود بوو. خواردنە خۆشەكانی پێشووی ئەو فیلە زیاتر (گیزەر و ئەناناس) بوون، دواجار ئەوانەشی پێ نەخورا و مرد.
Top