جانتاكەت جگە لەوەی كۆكەرەوەی پێدوایستییەكانتە، هەروەها كەرەستەیەكە بۆ جوانی و شیككردنی جلوبەرگەكان، وەك دەگوترێت، جانتا نهێنی تەواوكاری جوانی ئافرەتانە، چ لە دەست بێت، یان لەسەر شان، هەردوو جۆری جانتا جوانی و سەرنجڕاكێشیی خۆی هەیە، هەندێك لە ئافرەتان حەز بە جانتای سەرشان و هەندێكی دیكەش حەزبە جانتای دەست دەكەن، بەڵام بۆ هەموو كات و شوێنێك جانتا هاوەڵی هەمیشەییە، مۆد و ستایلەكانی جانتاكان جۆراوجۆرن، هەر مۆدێك دەكرێت بۆ بۆنە و یاد و شوێنی تایبەتی خۆی هەڵبگیرێت، ئەو شێوازانەی كە دیارترین ستایلەكانی جانتای دەستن، بریتین لە: جانتای نەخشدار، ئەو مۆدە لە شێوەی نەخشی دار و گیانداران و سرووشت دروست دەكرێت، بەتایبەت نەخشی پلنگ و تیمساح، چونكە شێوازێكی فەرمیی هەیە و بۆ كاتی دەوام و شوێنی فەرمی هەڵدەگیرێت، جۆرێكی دیكە بریتییە لە رەنگ و شێوازی سادە، كە بۆ كاتی دەرچوون و بازاڕ هەڵدەگیرێت، شێوازی سەتڵ و رەنگاوڕەنگ، یەكێكە لە دیارترین مۆدەكانی جانتای سەرشان، كە زیاتر لە رەنگێكە، رەنگەكانیش زەق و لە دوورەوە دیارن، ئەو جۆرە جانتایە بۆ بۆنە و یادەكان لە شان دەكرێن، جۆرێكی دیكەی جانتا بریتییە لە جانتای شێوە میوە و سەوزە، ئەو جۆرە وەك میوە و سەوزەكان دروست دەكرێت، هەروەها نەخش و رەنگی هەمان ئەو میوە و سەوزانە لەسەر بەرگەكانیان دراوە، ناسك و سەرنجڕاكێشن، بەتایبەت بۆ كاتی ئاهەنگ و سەردانی و گەشتكردن.