خشل و ئێكسسوارەكانی دەست و مەچەك

خشل و ئێكسسوارەكانی دەست و مەچەك
ماركەكانی دروستكردن و بەرهەمهێنانی خشل و ئێكسسوارەكان هەمیشە گۆڕانكاری لە بەرهەمەكانیان دەكەن و، مۆدە تازەكانیان لەگەڵ مۆدی پێشوودا دەگۆڕن، هەتا ئەو شێوازە تازانە بە خواست و دڵی كچان بن، كچە ئەكتەری ناوداری ئیسپانی (بینلۆپی كروز) سەرەڕای ئەوەی زۆربەی رێكڵامەكانی بۆ خشلەكان ئەنجام دەدات، هەروەها دەڵێ: «خشڵەكان ئافرەتان جوانتر دەكەن، ئەگەرچی پارچە موور و پلاستیك و زیو، یان هەر ماددەیەك بێت، گۆڕانكاری و كاریگەریی لەسەر جوانیی خانمانەو دەبێت»، ماركەی (سوارڤسكی) یەكێكە لەو براندانەی كە پێشەنگە لە دروستكردنی خشل و ئێكسسوارەكانی دەست و مەچەك كە كەرەستەكانی ناوازە و ناسكن و، زۆربەیان لە شێوەی جۆراوجۆر و بریقەدارن، ئەو خشڵانەی ئێستا باون، زیاتر بریقەدار و لە شێوەی مووروی خڕ و بازنەیی و لاكێشەن و زیاتریش لە بەرد دروست كراون، وەك پسپۆرانی ئەو ماركە دەڵێن: « بەهۆی ئەوەی خشڵەكانی دەست و مەچەك زیاتر بەر كەرەستەی دیكە دەكەون، وا چاكترە خشڵ و ئێكسسوارەكانی دەست و مەچەك لە بەرد بن، تا لە كاتی كەوتن و بەربوونەوەش هیچیان بەسەر نیەیەت، خشڵەكانی دەست و مەچەك بریتیین لە: دەستبەند، بازن، ئەڵقە و ئەنگوستیلە، لاستیك و زەنگیانە و موروو، هەموو ئەوانە مۆدێكی نایابن بۆ جوانی و ناسكی دەست.
Top