شوێنە قەدەغە كراوەكان لە جیهان
February 17, 2019
رەنگا و ڕەنگ
ئەو شوێنانە بریتین لە: كەنداوی مارەكان لە وڵاتی بەڕازیل، ئەو شوێنە بەناوبانگە بە شوێنی ملیۆنەها ماری ترسناك و ژەهراوی، هەر نزیكبوونەوەیەك لەو ناوچەیە، مردنی لێ دەكەوێتەوە، بۆیە بووەتە ناوچەیەكی قەدەغەكراو. باكوری كەنداوی سینتینێل – لە زەریای هێمن، دەگوترێ لەو ناوچەیەدا نزیكەی (400) كەسێك دەژین كە گۆشتی مرۆڤ دەخۆن، بۆیە نابێت كەس سەردانیان بكات.
ئەشكەوتی لاسكاوزیس- لە وڵاتی فەڕەنسا، ئەو ئەشكەوتە بەهۆی ژینگە پیسەكەیەوە كە تەندروستیی مرۆڤ تێكدەدات، نابێت كەس سەردانی بكات.
ناوچەی (رۆقیۆ)-كە بە ناوچەی سوور دەناسرێت، دەكەوێتە باكووری رۆژهەڵاتی فەڕەنسا، ئەو ناوچەیە پاشماوەی جەنگی جیهانی یەكەمە، تا ئێستا روفات و ئێسك و پرووسكی مرۆڤ و گیاندارن بە ئاشكرایی لهوێ ماوەتەوە. بانكی دنكەكان - كە دەكەوێتە جەمسەری باكوور، لەو شوێنەدا تۆو و توێڵكە و دەنکی گشت جۆرە رووەك و دارێك دانراوە، لە ترسی كارەسات و تێكچوونی جیهان. كەنداوی هێرد فۆلكانۆ – لە ئوستڕاڵیا كە تایبەتە بە گڕكان، كەس ناتوانێت لێی نزیك ببێتەوە.
